رابەڕی باڵای دروزییەكان رایگەیاند، ئەو كەسەی رابەڕایەتی ئێستای سوریا دەكات كەسێكی داواكراوە و بەهیچ شێوەیەك دانوستان لەگەڵ تاوانبارن ناكەن.
حیكمەت هیجری، رابەڕی باڵای دروزییەكان لە وتارێكدا رایگەیاند، سەرۆكی ئێستای سوریا لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوەداواكراوە و بەهیچ شێوەیەك ئەوان دانوستان لەگەڵ كەسێكی لەو شێوەیە ناكەن و حكومەتەكەی دیمەشق بە تەواوەتی توندڕەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “هیچ رێككەوتن و كۆدەنگییەكی لەگەڵدا نییە، ئێمە لە قۆناغی راگوزەرداین و لە نێوان بوون و نەبوون-داین، وەك كەمینەیەكیش نێو سوریا بۆ بەرژەوەندی خۆمان كاردەكەین و بەو ئاڕاستەیە دەڕۆین كە گونجاوبێت بۆمان”.
جەختی لەوەشكردەوە، “بەهیچ شێوەیەك ناچینە نێو هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ بەرپرسانی ئێستای دیمەشقدا و دەستوپەنجەش لە مافە سەرەتاییەكانی خۆمان شلناكەین و دەبێت كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرانبەر سەرۆكایەتی ئێستای سوریا هەڵوێستی جددی وەربگرێت”.