بەمەبەستی ئاسانکردنی گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی سەر تاڵیبانی پەسەند کرد.
له كۆبوونهوهى ئهنجومهنى ئاسایشى نێودهوڵهتیدا، ئهمریكا پێشنیازى كردبوو بەمەبەستی ئاسانکردنی گەیشتنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان، تاڵیبان له سزاكانى ببهخشرێت، بە کۆی دەنگى 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، پێشنیازەكە پەسەندکرا.
بەپێی بڕیارەکە، ئەو چالاکییانەی کە لە ئەفغانستان پاڵپشتیی ھاوکاریی مرۆیی و پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان دەکات، سزاکانی سەر تاڵیبان پێشێل ناکات، بۆ ئەنجامدان و گەیاندنی ھاوکارییەکان لە کاتی گونجاودا ڕێگە بە بەکارھێنانی پارە، سندوقەکان داھات و سەرچاوە داراییەکان دەدرێت.
لیندا تۆماس گرینفێڵد، نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگهیاند، بڕیارەکە ڕێگە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات چالاکیی مرۆیی فراوان و گرنگ بۆ گەیاندنی پێداویستییە مرۆییە سەرەکییەکان بۆ گەلی ئەفغانستان ئەنجامبدەن.
پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریی لە داڕمانی ئابووریی ئەفغانستان دابوو، مەترسیی زۆر لەسەر ئاسایشی خۆراك و بژێویی ملیۆنان هاوڵاتیی وڵاتەكە دروستببوو، دۆخی ئابوریی وڵاتەكەش خراپ بوو.