شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، سبەینێ لەلایەن تیمەکانمان لە بەشی پڕۆژەکان و ئامێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانییمان دەستدەکرێت بە کاری قیرتاوکردن لە مەودای نێوان (گۆیژە سیتی تا یوتێرنی نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەوەوە شەقامی ئاماژەپێکراو بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و چوون بە تەواوی بەربەست دەکرێت بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ کاری قیرتاوکردن.

ئاماژە بەوەش دەکات، داواکارین لە شۆفێران بۆ دوورکەوتنەوە لە دروستبوونی جەنجاڵی، ڕێگاکانی دەوروبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن تا ئەو کاتەی تیمەکانمان کارەکانیان کۆتایی پێدەهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن.…
زیاتر ببینە

پەروەردە و توندوتیژیی دژی ژنان پرسی کۆبوونەوەی ئەمجارەی پەرلەمان دەبن

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پڕۆژە یاساکانی  بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە…
Total
0
Share