لەلایەن ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێت لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.
داواكارییەكە بە واژووی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كراوە.
محێدین حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، داواكارییەكە بە واژووی 56 ئەندام پێشكەشكراوە بەمەبەستی دروستکردنی لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی پاڵێوراوان بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەرێم.
بە وتەی پەرلەمانتارەكە، داواكارییەكە بەهۆی ئەوەیە كە ئەندامانی ئەنجومەنەكە ماوەی یاسایی ئەندامێتییان كۆتاییهاتووە.
دەقی یاداشتەكە: