سلێمانی.. ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا و گیانیلەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی گیانی لەدەستداوە

لە شەقامی 30 مەتری سلێمانی، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دا و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 30 مەتری نزیک بەنزینخانەی هەوار، ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی داوە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.

وتیشی، “هاوڵاتییەکە ناوی سدیقە، تەمەنی 42  ساڵە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share