چێوەی هەماهەنگی: لە هەولێر دەستپێشخەرییەكمان بۆ دەربازبوون لەم دۆخە خستەڕوو

ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی گردبوونەوەی “سەنەدی نیشتمانی” ڕایگەیاند، شاندەكەی چێوەی هەماهەنگی لە هەولێر دەستپێشخەرییەكی بۆ دەربازبوون لەو داخرانە سیاسییەی ئێستا خستووەتەڕوو.

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی باس لە ئامانجی سەردانی شاندەكەیان بۆ هەولێر دەكات و دەڵێت، “لە سەردانەكەدا دەستپێشخەریی چێوەی هەماهەنگیمان خستەڕوو بۆ دەربازبوون لە داخرانی سیاسی و دۆزینەوەی چارەسەری واقعیی خێرا كە وەڵامدەرەوەی پێویستییەكانی خەڵك بێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان سەردانی هەولێری كرد و بەجیا لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە. لە سەردانەكەیدا بۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، هەردوولا ‏پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێكرد، یەکێتی جەختی لەسەر حکومەتێک ‏كردووەتەوە، کە خزمەتگوزار بێت و چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجامبدات.‏

بەپێی وتەی ئەسەدی، دەستپێشخەرییەكەیان دوو ئاراستە لەخۆدەگرێت، یەكەمیان درێژەدانە بە هەنگاوە یاساییەكانی پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن.

لەبارەی ئاراستەی دووەمەوە ئەو سەركردەیەی چێوەی هەماهەنگی كە خۆی ئەندامی شاندەكە بۆ هەولێر بووە، وتی، پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیرە كە ئەو گرفتە گەورەیە چارەسەربكات لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا هەیە، بەتایبەت خزمەتگوزاری و هەلی كار و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتاران داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

بابەتی دواتر

داوای كردنەوەی دەروازەی سنووریی نێوان ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنەکەی حەلبوسی پڕدەکرێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێرێت. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share