یوڤانتۆس بە مەرج دی لێخت دەدات بە ڕیاڵ مەدرید

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیا ئاماژەی بە ئەگەرەکان بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەن لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید.

تۆڕی “کالچیۆ میرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بیریان لەوە کردووەتەوە دەستبەرداری ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری یانەكەیان بن و هاوینی 2022 پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام بۆ ئەم هەنگاوە مەرجیان هەبووە.

مینۆ ڕایۆلا، بەرپرس لە کاروبارە کارگێڕییەکانی دی لێخت ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن، ئەوەش دەرگای چەندین یانەی بەڕوودا کردوونەتەوە لە نمونەی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان.

کالچیۆ میرکاتۆ نووسیویەتی، ئیدارەی بیانکۆنێری لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە، ئامادەن لە حاڵەتی دەستبەرداربوونی ڕیاڵ لە ئیدین هازارد، ماتیاس دی لێخت پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە بکەن، واتا قایلن بە ئاڵوگۆڕی دوو یاریزانەکە، بەو مەرجەی بڕێک پارەشیان لە گواستنەوەکان دەستبکەوێت.

بابەتی پێشتر

(NBA) فینێکس لە لەیکەرزی بردەوە و بووە دووەمی خۆرئاوا

بابەتی دواتر

شوماخەری بچووک دەبێتە شۆفێری یەدەگی فێراری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆمێرۆ تۆتنهامی هەڵبژارد

بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئاتالانتا بێرگامۆ، کریستیان ڕۆمێرۆ بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو لە یانەی تۆتنهام یاریبکات. تۆتنهام یەکێکە لە یانە…
Total
0
Share