ساوزگەیت پێکهاتەی ئینگلتەرای بۆ یورۆی 2020 ئاشکراکرد

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، گاریس ساوزگەیت پێکهاتەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 ئاشکراکرد.

لە پێکهاتەکەدا (33) یاریزان بانگهێشتکراون، بەر لە دەستپێکی جامەکە، حەوت یاریزانی دیکە دووردەخرێنەوە، چونکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێگە بە تۆمارکردنی (26 یاریزان) بۆ هەر پێکهاتەیەکی بەشدار دەدات.

لە لیستەکەی ساوزگەیتدا، بەهۆکاری جیاواز، نیک پۆپ، جەیمس مادیسۆن، پاتریک پامفۆرد، کریسوێڵ بوونیان نییە، لە بەرامبەردا ناوەکانی بین وایت و کاڵڤین فیلیپس و بین گۆدفری بانگهێشتکردووە.

پێکهاتەی سەرەتایی ئینگلتەرا بۆ یورۆی 2020

گۆڵپارێز: دین هێندێرسۆن، جۆردان پیکفۆرد، سام جۆنستۆن، ئارۆن ڕامسدەیڵ.

بەرگری: تێرنت ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد، هاری ماگوایەر، تایرۆن مینگس، کیران تریپیێر، کایڵ وۆکەر، کۆنۆر کۆدی، بین چیلوێڵ، ڕیس جەیمس، بین گۆدفری، لوک شاو، جۆن ستۆنس، بین وایت.

ناوەند: جۆردان هێندێرسۆن، جود بیلینگهام، مەیسن ماونت، جێسی لینگارد، دیکلاین ڕایس، کاڵڤین فیلیپس، جەیمس وارد.

هێرشبەر: هاری کەین، مارکۆس ڕاشفۆرد، جادۆن سانچۆ، ڕەحیم ستێرلینگ، ئۆلی واتکینز، فیڵ فۆدین، بوکایۆ ساکا، جاک گریلیش، مەیسن گرینوود، دۆمینیک کاڵڤێرت لیوین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای پێنج ساڵ دابڕان.. مورای یەکەم بردنەوەی لە کراوەی ئوسترالیا تۆمارکرد

ئاندی مورای، تێنسزانی بەریتانی لە یەکەم ڕووبەرووبوونەوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا بردنەوەی تۆمارکرد. ئەستێرە ناوازەکەی بەریتانیا لە قۆناغی یەکەمی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گواردیۆلا پاریسی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە و یەکەم بلیتی ئیستانبوڵی بڕی

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر سیتی ڕوبەڕووی پاریس سان جێرمان بووەوە…
Total
0
Share