ڕێژەیەکی زۆری کرێکارانی یاریگاکانی قەتەر تووشی کێشەی گورچیلە بوون

مۆندیالی 2022ی قەتەر تەنها ساڵێکی ماوە، بەڵام ئەو کرێکارانەی لەیاریگاکان کاردەکەن دووچاری نەخۆشیی بەکۆمەڵ بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تریبونا” کە لە سەرچاوەکانی دیکەی ئەوروپاوە بەدەستیهێناوە، ڕێژەیەکی زۆری کرێکارە بیانییەکان، ئەوانەی لەسەر یاریگاکانی قەتەر کاردەکەن خەڵکی نیپاڵن، زۆرینەشیان کە کارەکانیان کۆتاییدێت و دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، دووچاری کێشەی تەندروستیی قورس دەبن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سێیەکی ئەو نیپاڵییانەی لە وڵاتەکەی خۆیان بەهۆی نەخۆشییەکانی گورچیلە، یاخود ئازاری گورچیلە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن، ئەو کرێکارانەن کە لە بونیادنانی یاریگاکانی قەتەر کاریانکردووە.

هۆکاری نەخۆشکەوتنی ئەو کرێکارانەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەکاتی کارکردنیاندا پلەکانی گەرما زۆر بەرزبوون، لەبەرامبەر پێدانی حەوانەوەی گونجاو، حکومەتی قەتەر 18 بۆ 20 کاتژمێر لەبەردەم تیشکی خۆردا کاری پێکردوون، یاخود هیچ جێگەیەکی بۆ حەوانەوە و سێبەری بۆ دروستنەکردوون، تەنانەت ئەو خواردن و خواردنەوانەش بەکاریانهێناوە تەندروست نەبوون.

ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە لەلایەن میدیاکانی بەریتانیاوە دەیسەلمێنێت، وڵاتانی ئەوروپا تاوەکو ئەم ساتە دژی سازکردنی مۆندیالن لە قەتەر، بەردەوامیش حکومەتی ئەو وڵاتە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتباردەکەن.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتی دیکەی دەستدرێژیی سێکسی خرایە پاڵ مێندی

بابەتی دواتر

هۆرنێتس زنجیرەی بردنەوەکانی واریەرزی ڕاگرت و چیکاگۆ چووە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share