سوپای نایجیریا دەڵێت، لە ماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە 100 “تەكفیری”ی داعشمان كوشتووە.
بەرپرسێكی سەربازیی نایجیریا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی مۆڵگە و پێگەی چەكدارانی داعشیان بۆردومانكردووە.
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسە سەربازییە، چەكدارانی داعش لە باكووری خۆهەڵاتی نایجیریا جێگیربوون و لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە سەربازییە ئاسمانییەدا كە لە نزیك دەریاچەی چاد بەرپاكراوە، “زیاتر لە 100 چەكداری تەكفیریی داعش كوژراون”.
ڕێكخراوی داعش و گروپی بۆكۆحەرام لە باكووری خۆرهەڵاتی نایجیریا بڵاوبوونەتەوە و دەسەڵاتیان بەسەر چەند شارێكدا سەپاندووە، ناوبەناو شەڕ و پێكدادان لەنێوان ئەو گروپانە و هێزەكانی حكومەتدا بەرپادەبێت.
لە ساڵی 2009وە گروپە چەكدارەكان لە نایجیریا كاران و بەهۆی شەڕی نێوان ئەوان و حكومەتەوە تا ئێستا 36 هەزار كەس كوژراون و دوو ملیۆن كەس ئاوارەبوون.