سەرۆکی دادگای فیدراڵی: پێویستە چارەسەری کۆتایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزرێتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرا.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە، “لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە رێگاکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرۆکایەتیی کۆمار و دادگای فیدراڵی کرا، بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی”.

سەرۆک کۆمار جەختی لە بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، بەوپێیەی زامنی چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکانە.

سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەم پرسە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، گرنگە و تیشکی خستەسەر پابەندبوونی سەرۆکایەتیی کۆمار، بە جێبەجێکردنی دەستوور و پابەندبوون بە بڕگەکانی و پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لای خۆیەوە جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکەکانی دادگاکە بەپێی دەستوور و یاسا جێبەجێدەکرێت، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی و مافەکانی خەڵک و پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی.

هاوکات، جەختیشی لە چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی یاسا کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزیكردن ڕاگەیاند. بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بەشی…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس”. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی…
Total
0
Share