مالكی سەرۆكایەتیی دەكات.. سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگی دێتە هەرێم

لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە، نوری مالكی سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، سبەینێ چوارشەممە شاندێكی چێوەی هەماهەنگی، كە چەند لایەنێكی شیعی لەخۆدەگرێت، بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی و ئەندامێتیی سەركردەكانی دیكەی هاوپەیمانێتییەكە، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

بەپێی سەرچاوەكانی چێوەی هەماهەنگی، سەرەتا سەردانی هەولێر دەكەن و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە، دواتر لەگەڵ سەركردە و بەرپرسانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆدەبنەوە.

بە ئەگەرێكی زۆر، شاندەكەی چێوەی هەماهەنگی بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ یەكێتیدا سەردانی سلێمانی دەكات.

چێوەی هەماهەنگی لە چەند لایەنێكی شیعی پێكدێت، كە سەرەكیترینیان بریتین لە دەوڵەتی یاسا-ی نوری مالكی و هاوپەیمانیی فەتح-ی هادی عامری.

فەتح و چەند لایەنێكی دیكەی شیعی، بەتایبەت ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیكن، تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوە و باس لە بوونی ساختەكاری دەكەن.

بابەتی پێشتر

دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوە.. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری ‏دەستبەسەركرا

بابەتی دواتر

کەشناسی: لە شارەكان باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ…
Total
0
Share