ئەمشەو یارییە دواخراوەكەی ئیشبیلیە و بەرشلۆنە دەكرێت

بڕیارە ئەمشەو لەخولی ئیسپانیا دوو یاریی دواخراوی هەفتەی چوارەم ئەنجام بدرێن، لە ‏یەكەم یاریدا، ڤیاریاڵ میواندایی ئالاڤێس دەكات، لە دووەم یاریشدا ئیشبیلیە لە سانچێز ‏پیزخوان كاتژمێر 11:30 خولەك ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبێتەوە.‏

پێش ئەو یارییە، ئیشبیلیە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و شەش ‏خاڵ لە دوای ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگەوەیە.‏

بەرشلۆنەش بە 27 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە و 16 خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدی ‏پێشەنگەوەیە.‏

لەخولی ئیتاڵیاش دوو یاریی بەڕێوەدەچێت، یوڤانتۆس و كالیاری لە ئالیانز ستادیۆم لە ‏كاتژمێر 10:45 خولەك بەیەكدەگەن، لە هەمان كاتدا جەنەوا و ئاتالانتا بەیەكدەگەن.‏

ئاتالانتا هەفتەی ڕابردوو شكستی هێناوە و جەنەواش لەو كاتەوەی شیفچینكۆ-ی كردۆتە ‏ڕاهێنەر، تا ئێستا هیچ بردنەوەیەكی نەبووە.‏

یارییەكانی ئەمڕۆ

خولی ئیسپانیا

ڤیاریاڵ – ئالاڤێس 9:00‏

ئیشبیلیە – بەرشلۆنە 11:30‏

خولی ئیتاڵیا

جەنەوا – ئاتالانتا 10:45‏

یوڤانتۆس – كالیاری 10:45

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەڤیدیۆ) ماڵئاواییە لە یوڤانتۆس؟ کریستیانۆ ئوتۆمبێلەکانی بۆ شوێنێکی نادیار بارکردووە

لە جموجۆڵێکی گوماناویدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال زۆرینەی ئوتۆمبێلەکانی لە شاری تۆرینۆوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوێزێتەوە. ماڵپەڕی…
Total
0
Share