ئەركی هازارد قورسە

پێنج مانگ لەبەردەم هازارد ماوە بۆ ئەوەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ناچار بكات ‏دەستبەرداری نەبن.‏

هازارد لە یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر قادش، بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداریكرد، ‏لەگەڵ ئەوەشدا جێپەنجەی بە یارییەكەوە دیارنەبوو، هەردوولا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.‏

هازارد لەو یارییەدا ئاستێكی مامناوەندی پێشكەش كرد.‏

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوەدەدەن، هازارد پێویستە لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا ئیدارەی ڕیاڵ ‏مەدرید ناچار بكات دەستبەرداری نەبن، چونكە بڕیاری كۆتایی لەسەر فرۆشتنی دراوە.‏

هازارد دەبێت ڕكابەری هەریەك لە یاریزانان ڕۆدریگۆ و ئاسێنسیۆ بكات بۆ ئەوەی ‏بگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی سەرەكی.‏

پێشبینی دەكرێت ڕیاڵ مەدرید لەكاتی كڕینی مباپێ-ی فەرەنسیدا، دەستبەرداری هازارد-ی ‏بەلجیكی ببێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی…
Total
0
Share