گۆڵچییەكەی ئێران ژن دەرچوو

یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا وەڵامی یەكێتیی تۆپی پێی ئوردنی دایەوە و ئاشكرایكرد، ‏گۆڵچییەكەی ئێران پشكنینی بۆ كراوە و ژنە.‏

پاش ئەوەی گۆڵچییەكەی ئێران بەرامبەر ئوردن ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد، یەكێتیی ‏تۆپی پێی ئوردن لای یەكێتیی ئاسیا سكاڵای لەسەر گۆڵچییەكەی ئێران تۆماركرد و داوای ‏پشكنینی بۆ كرد، بەگومانی ئەوەی پیاو بێت نەك ژن.‏

دواجار یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئاشكرایكرد، گۆڵچییەكەی ئێران ناوی “زوهرا كودیی”یە ‏و هیچ كێشەیەكی نایاسایی نییە.‏

یەكێتییەكە ئاماژەی بەوەشدا، ئەمە چەندین جارە ئەو گۆڵچییە ڕووبەڕووی ئەو كێشەیە ‏دەبێتەوە و پێشتریش پشكنینی بۆ كراوە.‏

گۆڵچییەكەی ئێران پێشتر لە لێدوانێكیدا لەسەر شێواز و ڕووخساری ڕایگەیاندووە، ‏‏”هەموو تاوانی من ئەوەیە كە جوان نیم”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share