وەزارەتی کارەبا: حکومەتی عێراق بەفەرمی هات بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکەمان

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی کارەبای عێراق گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بۆ چۆنێتیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێوەری زیرەک لە هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی کارەبای هەرێم، مورتەزا حسێن بەڕێوەبەری گشتی بۆ بواری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عێراق، بۆ زانینی وردەکاریی پڕۆژەی پێوەری زیرەک بۆ ڕێکخستنی پێدانی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.

هاوکات کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم، وردەکاریی گرێبەست و بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی داوەتە دەستی شاندەکەی عێراق.

ڕاگەیەندراوی کارەبای هەرێم دەڵێت، “شاندی عێراق پێداگیری لەسەر گرنگیی پێوەری زیرەک کردووە و وتوویانە لە وەرزی هاویندا، کێشە و گرفتی کارەبا لە عێراق چارەسەردەکات”.

سەبارەت بە وێستگەکانی مەخمور، شێخان و جەبارە لە ناوچە جێناکۆکان، وەزارەتی کارەبای فیدراڵی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کاریان لەسەر کردووە و یەکێک لەم وێستگانەش لەسەر قەرزی جایکای ژاپۆنی جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەغداد 200 ملیار دینارەكەی نارد

بابەتی دواتر

وشكبوونەوە زۆنگاوەكانی عێراق لە لیستی كەلەپووری جیهانی دەردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share