لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە، لە کۆگایەکی ترشیاتدا دەستیان بەسەر 120 دەبەی گەورە ترشیات و بیبەری خراپبوودا گرت، کە خاوەنەكەی ویستوویەتی بە بەراواری نوێ ساغیان بکاتەوە.
ئەندامێکی لیژنەکەی قائیمقامیەتی ڕانیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو ترشیات و ماددە خۆراکییانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، ماوەی دوو مانگ زیاترە بەسەرچوون، خاوەنەی ویستوویەتی بە بەرواری نوێ بیخاتەوە بازاڕەوە”.
ویستراوە ئەو ترشیات و بەرهەمانەی دیكە، بخرێنە شووشەوە و لە بازاڕەكاندا ساغبكرێنەوە، بەڵام هەوڵەكە شكستیپێهێنراوە.
بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەکە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر، کە ڕەنگە پێبژاردن و ڕاگرتن بێت.