ئەمریکا لەبارەی فڕۆکەی F-35ەوە داوایەک ئاڕاستەی تورکیا دەکات

رۆژنامەی ئایدنلیک بڵاویکردەوە، واشنتۆن داوای لە ئەنقەرە کردووە تێچووی پاراستن و چاککردنەوەی فڕۆکە جەنگییە F-35ەکانی بگرێتە ئەستۆ، لە کاتێکدا دوای کڕینی سیستمی مووشەکی S-300 لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆکەیە دوورخرایەوە.

پێشتریش رۆژنامەی سەباحی تورکی لە کۆتایی ساڵی 2022 بڵاویکردەوە، ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات تێچووی پاراستن و چاککردنەوەی ئەو فڕۆکە جەنگییانە بگرێتە ئەستۆ و پارەی زیاتر بدات بە بەرهەمهێنەرانی فڕۆکەکە.

ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک رایگەیاندبوو، “واشنتۆن ئامادەیە ئەنقەرە بگەڕێنێتەوە بۆ بەرنامەی بەرهەمهێنانی F-35 ئەگەر بتوانێت کێشەکەی سیستمی مووشەکی S-300 چارەسەر بکات”.

تورکیا دوای کڕینی سیستمی مووشەکی S-300 لە ساڵی 2019 لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی F-35 دوورخرایەوە، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە ئەنقەرە هەندێک پێکهاتە و سیستمی بۆ ئەو فڕۆکە شەڕکەرانە بەرهەمهێنابوو.

بابەتی پێشتر

تریفە محەمەد: گیانلەدەستدانی منداڵەکە پەیوەندی بە غازی سۆپاوە نییە

بابەتی دواتر

ئەنجامی راپۆرتی پزیشكی داد لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندكارەكە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 110 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ پێشنیازی وڵاتانی یەکێتیی…
Total
0
Share