سەرۆكی ئەمریكا داوای دەركردنی رۆژنامەنووسان دەكات

دۆناڵد ترەمپ بەهۆی هەواڵەكانی دژ بە هێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتەكی بۆسەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، داوای دەركردنی رۆژنامەنووسانی تۆڕی هەواڵی سی.ئێن.ئێن و رۆژنامەی نیویۆڕك تایمز دەكات.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردووەتەوە، پێویستە بەخێرایی ئەو رۆژنامەنووسانەی كار لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە و ناڕاست دەكەن لە كارەكانیان دووربخرێنەوە و دەربكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەبێت سی.ئێن.ئێن و نیویۆرك تایمز رۆژنامەنووسە بێكەڵكەكانیان دووربخەنەوە، چونكە ئەوانە كەسانی شەڕانگێز و خراپن.

هەریەكە لە تۆڕی هەواڵی سی.ئێن.ئێن، رۆژنامەكانی زە تایمز و واشنتۆن پۆست و نویۆرك تایمز بە پشت بەستن بە پەیجۆرییەكانیان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بڵاویانكردبووەوە، بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆسەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران سەركەوتوو نەبوون و ئەمەش سەرۆكی ئەمریكای لە چەند بۆنەیەكدا تووڕەكردوو كاردانەوەی تووندیشی بەرانبەریان نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند تایبەتمەندییەكی ناوازەی هەیە.. واشنتن تاوتوێی ڕادەستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئۆكرانیا دەكات

واشنتن تاوتوێی پێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەر بە ئۆكرانیا دەكات، كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی ئاراستەكراوی پێشكەوتووی هەیە بەجۆرێك بتوانێت…
Total
0
Share