(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر قادیش دوو خاڵی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا‌ یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر قادیش تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی قادیشی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی (0-0) کۆتاییهات.

له‌هه‌ردوو تایمه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌مدا، ئه‌ستێره‌کانی یانه‌ی شاهانه‌ باڵاده‌ستییان نیشاندا و چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵیان ڕه‌خساند، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌ بنزیمه‌ و هازارد و ڤینیسیۆز سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی جێرمایه‌س لیدیسما، یارییه‌که‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 43 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو‌، له‌ به‌رامبه‌ردا قادیش به‌ 14 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 19 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

بابەتی دواتر

تۆتنهام 2-2 لیڤه‌رپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی.. گۆڕانکاری لە (ڤار)دا دەکرێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بڕیاریدا گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای لێدانەوەی تۆمارەکاندا بکات (ڤار). بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share