نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

ئەمیندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه‌ى تێیدان ڕزگاری بێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان سه‌ردانى لوبنانى كرد و له‌گه‌ڵ میشێل عۆن سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گۆتێرس له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لى لوبنان ده‌بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ڵبژاردنى ساڵى داهاتوو كلیلی سه‌ركه‌وتن ده‌بێت ئه‌گه‌ر گه‌لى لوبنان كاندیدى خۆیان دیاریی بكه‌ن.

ئه‌میندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، پشتیوانییه‌كانیان بۆ سوپاى لوبنان به‌رده‌وامى ده‌بێت و له‌پێناو سه‌قامگیركردنى ئه‌و وڵاته‌.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، كار بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن لوبنان به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان زاڵ بێت و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى لوبنانیش كار بۆ كۆمه‌ڵێك چاكسازیی دارایی و ئیداریی ده‌كه‌ن.

هاوكات ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش كرد كه‌ هاوكاریی لوبنان بكه‌ن، تاوه‌كو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى به‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه‌ تێیپه‌ڕێنێت.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان به‌ هه‌زاران چه‌كدارى له‌ پاكستانه‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ئه‌فغانستان

بابەتی دواتر

سودان.. له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازی سێ خۆپیشانده‌ر كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share