پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک، کە سێ کەس سوکایەتیی بە مێردمنداڵێک دەکەن، هەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیرکران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونهوهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، كه سێ تۆمهتبار سوكایهتی به مێردمنداڵێك دهكهن، بنکەی پۆلیسی سەرا ئەو کەسانەیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە سوکایەتیکردن بەو مێردمنداڵە.
پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە، (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع)، هەرسێ تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوام دەبێت.