پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوریی پەرلەمانە بۆ داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
پرسی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان و كۆكردنەوەیان گرفتی هەیە و بووەتە هۆكارێك بۆ بەسستی دابەشكردنی مووچە، بۆیە بڕیارە سێشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا تاوتوێی ئەو پرسە بكرێت.
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، كە بڵاوكراوەتەوە، ئەم تەوەرانە لەخۆیدەگرێت:
یەكەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابوری) سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:
1 – پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2021 یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:
1 – پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
چوارەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:
1 – پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.