دوای دۆڕاندنی یارییەكەیان بەرامبەر بە ئیشبیلیە، دیێگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید پێیوایە تیپەكەی دەتوانێت ئەو قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت كە تێیكەوتووە.
خۆشی كردە بەرپرسیاری یەكەمی ئەو شكستانەی تووشی یانە ئیسپانییەكە دەبێت.
ئەتلەتیكۆ مەدرید بەو شكستەی بەرامبەر ئیشبیلیە دووچاری هات، بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دابەزی و بەتەواوی لە ڕكابەریكردنی ڕیاڵ مەدرید بۆ ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دووركەوتەوە.
سیمیۆنی دەڵێت، “متمانەم بە یاریزانەكان هەیە و ئەم دۆخە بە زوویی كۆتایی پێدەهێنن”.
ئەتلەتیكۆ مەدریدەكەی سیمیۆنی بۆ سێیەم یارییە لەسەریەك لە خولی ئیسپانیا تووشی شكست دەبێت، ئەوەش دۆخێكی نەخوازراوی لەو بەشەی مەدرید دروستكردووە.