(ڤیدیۆ) ناپۆلی لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (24)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی تۆمارکرد.

یانەی ئیمپۆلی له‌ یاریگای “کارلۆ کاستیلانی” میوانداریی ناپۆلی کرد، “شینپۆشەکانی ناپۆلی” به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌کەیان‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

گۆڵه‌کانی “پارتینۆپێ” له‌ خوله‌کەکانی 17، 28 له‌لایه‌ن ئەدریان ئیسمالی (بەهەڵە)، ڤیکتۆر ئۆسیمینەوە‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (65) و لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیمپۆلی به‌ (28) خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی (12)‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌ و چووه‌ پله‌ی چواره‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share