(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌زه‌حمه‌ت له‌ ئیڵچی برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا‌ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڵچی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی ئیڵچیی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌ته‌لۆنییه‌کان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی یانه‌ی بلاوگرانا له‌ خوله‌که‌کانی 16، 19، 85 له‌لایه‌ن فیران جوجلا و گاڤی و نیکۆ گۆنزالێسه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ئیڵچیش له‌ خوله‌که‌کانی 62، 63 له‌لایه‌ن تیتی مۆرێنتی و پێری میلاوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیڵچی به‌ 15 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 16دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

بابەتی دواتر

هێرتا به‌رلین 3-2 دۆرتمۆند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share