تۆمارێکی کوڕانی مێسی، مەدریدی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی کوڕانی مێسی، هیوایەکی زۆری بە هاندەرانی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەخشیوە.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، دوای یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر، کەسێک بە ناوی خواکین لۆزانۆ تۆماری جموجۆڵی منداڵانی یاریزانانی ئەرجەنتینی کردووە، تیایدا دەردەکەوێت ماتیۆ مێسی هاوشێوەی باوکی یاریی بە منداڵانی دیکە دەکات، دواتر تیاگۆ مێسی تۆپەکەی لێوەردەگرێت و جووڵەیەکی پڕۆفیشناڵ ئەنجامدەدات کە شایستەی سەرنجدانە.

@joaquinlozano37Tranqui los messi ⭐️⭐️⭐️

♬ original sound – Joaquin Lozano

ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، ئەم تۆمارە لە “تیک تۆک”ەوە سێ ملیۆن بینەری هەبووە، وایکردووە گەلی ئەرجەنتین خەون بە دروستبوونەوەی مێسی-یەکی دیکەوە ببینن.

لە هەمان کاتدا تۆمارەکە یانەی ڕیاڵ مەدریدی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، چونکە دەزانن ئەگەر مێژووی مێسی دووبارە ببێتەوە لە بەرشلۆنە دووبارە دەبێتەوە و گەورەترین زیان بە مەدرید دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

بۆ دووەم جار نەوت دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

مباپێ سێ مەرجی خستووەتە بەردەم قەتەرییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share