ئه‌مشه‌و شه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد.
بۆلۆنیا له‌یاریگای ڕیناتۆ دال ئارا میوانداریی یانه‌ی یوڤانتۆسی کرد، له‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌هێزه‌دا یانه‌ی میوان توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی شه‌ش و 69 له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆمۆراتا و خوان کوادرادۆوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، خانمه‌پیره‌که ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده 31 و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگه‌ی خۆیی کرده‌وه.