کۆتینیۆ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ بەردەوامبوون لە یاریگاکانی ئەوروپا تەنها سێ بژاردەی لەبەردەمدایە و ناچاریشە موچەکەی کەمبکاتەوە.

کۆتینیۆ وەرزی ڕابردوو ماوەی خواستنی لە بایرن میونشن کۆتاییهات و گەڕایەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنییەکەدا بکاتەوە، لەم وەرزەدا خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێ و ستافەکەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناچاربوون بیر لە فرۆشتنی بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرت، ئەستێرەکەی سیلیساو سێ بژاردەی لەبەردەمدایە و ناچارە یەکێکیان هەڵبژێرێت.

یەکەم: پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلان بەشێوەی خواستن، یاریزانەکە لەسەرەتاکانی تەمەنی وەرزشییدا لەو یانەیە یاریکردووە و هێشتا پەیوەندی لەگەڵیاندا باشە، بەڵام موچەکەی بەرزە و ناچارە بڕێکی لێکەمبکاتەوە.

دووەم: پەیوەندیکردن بە یانەی لیستەر سیتییەوە، بە خواستن یاخود بە شێوازی هەمیشەیی، یاریزانە 29 ساڵەکە خەون دەبینێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ لیڤەرپوڵ و خولی نایابی ئینگلیزی، بەڵام ئیدارەی “ڕێدز” و یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر دەرگایان بەڕوویدا داخستووە، بۆیە گەڕانەوەی تەنها لە ڕێگەی یانەی لیستەر سیتییەوە دەبێت، چونکە تاکە یانەیە لە ئینگلتەرا خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

سێیەم: بەردەوامبوون لە یانەی بەرشلۆنە، بەڵام بە موچەیەکی کەمتر، چونکە ئیدارەی یانە لە قەیراندایە و توانای دابینکردنی موچەی بەرزی یاریزانێکی نییە، کە لەڕووی هونەرییەوە سوودی نەبێت.

ڕۆناڵد کومان بە پێچەوانەی بۆچوونەکانەوە سەرسامە بە هونەری یاریکردنی “کۆتی”، دەنگۆیەک هەیە کە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیدارەی بارسا کردبێت بۆ کەمکردنەوەی موچەکەی، بۆیە ئەگەری بەهێز بەردەوامبوونیەتی لە خولی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

ڕۆدریگێز لە میلان نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی وەرزی نوێ سیانەی هێرشبەری (BBH) بەکاردەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share