ئێنریکی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئیسپانیا دەکات

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە یاری داهاتوو بەرامبەر پۆڵەندا لە پێکهاتە و پلانەکانیدا پێویستی بە گۆڕانکاری دەبێت.

لە یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یورۆی 2020 بەرامبەر سوید، ماتادۆرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و تەنها خاڵێکیان بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا میدیاکانی ئیسپانیا ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیان کرد، پێیانوابوو لە بەکارخستنی یاریزاناندا سەرکەوتوو نەبووە.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسپانیا بەرامبەر پۆڵەندا کە بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت، ئێنریکی بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، هەریەک لە دانی ئۆلمۆ و جۆردی ئەلبا و فیران تۆرێس دەخاتە سەر کورسی یەدەگ.

لە پێگەی ئەو یاریزانانەشدا هەریەک لە خوسێ لویس گایا (بەرگری باڵی چەپ)، جێراردۆ مۆرینیۆ و تیاگۆ ئالکانتارا، یاخود سارابیا بەکاردەخات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی پۆڵەندا، ئیسپانییەکان پێویستیان بە بردنەوە دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی چانسی سەرکەوتن، چونکە لە ئەگەری شکستی دیکەدا دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بابەتی پێشتر

کۆمان و بایرن گەیشتوونەتە بنبەست

بابەتی دواتر

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەبەردەم ئاڵنگارییەکی مێژوویدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لووتکەی تۆپی پێوە بۆ تورکیا

فیلیپی کۆتینیۆ لەلایەن یانەی ئەستۆن ڤێلاوە وەک یاریزانێکی سەرەکی گرنگی پێناکرێت و یانەیەکی گەورەی تورکیا داوای گواستنەوەی دەکات.…
Total
0
Share