تەم مەودای بینینی كەمكردووەتەوە.. كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین كەمبووەوە

تەم

كاریگەریی ئەو شەپۆلەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ڕووی لە شارەكانی هەرێم كردووە ڕوو ‏لە كەمبوونەوەیە، كەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئێستا لە زۆرینەی ناوچەكان تەم دروستبووە و ‏بەهۆیەوە مەودای بینین كەمبووەتەوە.‏

لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێكی باران شارەكانی هەرێمی گرتەوە و ئەمڕۆ ‏كاریگەرییەكەی بەرەو كۆتایی دەچێت، لە زۆرینەی ناوچەكان ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران لە هەندێك ناوچەدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ‏ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تەم دروستبووە، کە بووەتە هۆی ‏کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ خوار یەك كیلۆمەتر.‏

دەشڵێت، “پێشبینی دەکرێت تاوەکو نیوەرۆ کاریگەریی تەمەكە کەمبێتەوە”.‏

كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكەی سەر هەرێمی كوردستان كەمتر بووەتەوە، بەڵام پێشتر ‏كەشناسی پێشبینی كردبوو، قۆناغی دووەمی شەپۆلی باران و بەفر ڕۆژی دووشەممە ‏دەستپێدەكات و لەم قۆناغەدا بارستەهەوایەكی ساردیش ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.‏

كەشناسیی هەرێم نزمترین پلەكانی گەرمای تۆماركراوەكانی شار و ناوچەكانی بڵاوكردەوە ‏كە بەمجۆرەیە:

بابەتی پێشتر

فایزەر تاقیكردنەوە لەسەر ژەمی سێیەمی ڤاكسن بۆ منداڵان دەكات

بابەتی دواتر

لە سلێمانی یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر كۆدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share