بۆچی نابێت بەرشلۆنە پلەی دووەم لە دەست بدات؟

بەرشلۆنە چانسی بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگای نەماوە، لە ئەگەری لەدەستدانی پلەی دووەمدا زیانی دارایی قورسی بەر دەکەوێت.

بەرشلۆنە خاوەنی 63 خاڵە و پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیای گرتووە، بە جیاوازی خاڵ پێش ئیشبیلیە کەوتووە و تەنها دوو خاڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید، هەروەها شەش خاڵ پێش ڕیاڵ بیتیسی پێنجەمی ڕیزبەندی کەوتووە، هێشتا پێنج هەفتەی خولەکە ماوە و پێگەی یانە کەتەلۆنییەکە لە مەترسیدایە.

بەپێی داتاکان، ئەگەر بارسا پلەی دووەم لەدەست بدات، چانسی بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا لەدەست دەدات کە داهاتەکەی 40 ملیۆن یورۆیە.

لەسەر ئاستی پەخشی تەلەڤزیۆنی، حەوت ملیۆنی دیکە لەدەست دەدات، جگە لەوەی لە پلەی دووەمدا پاداشتی زیاتر لە پلەکانی سێیەم و چوارەم وەردەگرێت کە نزیکی 15 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا یان ئەنچیلۆتی؟ وەڵام بە ژمارە..

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: ئاوخواردنەوە چارەسەری نوستن و چەندین کێشەی تر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share