138 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵی مانش ڕزگاركران

سەرجەمیان بۆ كەناراوەكانی فەرەنسا گواستراونەتەوە

لەلایەن تیمەكانی فەرەنساوە 138 كۆچبەر لەنزیك گەرووی (با دو كالیە) لە كەناڵی مانشی ‏نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ڕزگاركران، دوای ئەوەی هەوڵی پەڕینەوەیان دابوو و ‏بەلەمەكانیان لەكاركەوتبوو.‏

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مانش و دەریای باكووری فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێكدا ‏ئاشكرایكرد، ناوەندی هەرێمایەتیی پرۆسەكانی چاودێری و ڕزگاركردن لە (گری-نیە) ‏ئاگاداركرایەوە، كە ژمارەیەك بەلەم كە هەوڵی پەڕینەوە لە كەناڵەكە دەدەن، لە ‏گەرووەكەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە.‏

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆیەوە دوو كەشتی سەر بە دەریایی نیشتمانیی فەرەنسا و دوو ‏بەلەمی سەر بە كۆمەڵەی نیشتمانیی ڕزگاركردنی دەریایی، نزیكەی 138 كۆچبەریان ‏ڕزگاركردووە و گەڕاندویاننەتەوە بۆ كەناراوەكانی فەرەنسا.‏

لە كۆتایی ساڵی 2018وە هەوڵەكانی تێپەڕاندنی مانش بە ئاراستەی بەریتانیا ‏زیادیانكردووە، سەرەڕای هۆشدارییە بەردەوامەكانی دەسەڵاتداران دەربارەی مەترسیی ئەم ‏جۆرە لە كۆچ بەهۆی چڕی جموجوڵ و شەپۆلە بەهێزەكان و هەوای ساردی ناوچەكەوە.‏

بەپێی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 15 هەزار و ‏‏400 كۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان لە كەناڵی مانش داوە، لەنێویاندا 3 هەزار و 500یان ‏ڕووبەڕووی دژواری بوونەتەوە كاتێك ڕزگاركراون و گەڕێندراونەتەوە بۆ كەناراوەكانی ‏فەرەنسا.‏

ئەم ژمارەیە زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی كۆچبەرانی نایاسایی لە فەرەنساوە بەرەو ‏بەریتانیا نیشاندەدات بەراورد بە ساڵانی پێشوو، لە كۆی ساڵی 2020دا تێپەڕبوون یان ‏هەوڵی پەڕینەوەی نزیكەی 9 هەزار و 500 كۆچبەر تۆماركراوە، بەراورد بە 2 هەزار و ‏‏300 كۆچبەر لە 2019 و 600 كۆچبەر لە 2018.‏

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. مێردمنداڵێک كەوتە ئاوی لافاوەوە و خنكا

بابەتی دواتر

داڕمانی ئابوری و ئەگەری ئاژاوە بوونەتە هۆكاری داواكاریی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ‏توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو

سەرۆکایەتیی روسیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەوڵی کوشتنی ڤلادیمێر پوتینی داوە. کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share