چارەسەری بیرچوونەوە بە “خانەی زۆمبی”

توێژەرانی توانیوییان هەندێک خانە دەستنیشان بکەن کە دەتوانن هیوایەک بن بۆ چارەسەرکردنی بیرچوونەوە و ناویان ناون “خانەی زۆمبی”، ئەو خانانەن کە لەناو مێشکی ئەو کەسانەدا هەن گیانلەدەستداوە و پێشتر تووشبووی بیرچوونەوە بوون.

“خانەی زۆمبی” ئەو خانانەن کە بە خانەی پیر یان زیانبەرکەوتوو دادەنرێن و لەگەڵئەوەی مردوو نین بەڵام ناتوانن ئەرکی خانەیەکی ئاسایی لە حاڵەتی سروشتیدا جێبەجێبکەن.

سەنتەری زانستە تەندروستییەکان لە زانکۆی تەکساسی ئەمریکی دەڵێت، ئەو خانانە لەگەڵ بەساڵاچووندا لەناو چەوریی جەستەدا بڵاودەبنەوە و دەبنە هۆی هەوکردنی درێژخایەن و نەخۆشیی دیکە لە کەسەکەدا.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوەکراوە، کە دۆزینەوەی خانەی زۆمبی لەو کەسانەی گیانلەدەستدەدەن و پێشتر تووشبووی زەهایمەر بوون، هاوکاریی زانایان دەکات لە پەرەپێدان و دروستکردنی چارەسەر بۆ بیرچوونەوە.

هابیل زاری پرۆفیسۆر لە زانکۆی تەکساس دەڵێت، بۆ وەستاندنی خەڵەفان و لەدەستدانی هۆشیاری پێویستی بە زانینی هۆکارەکانی تووشبوونییەتی، ئەنجامە سەرەتاییەکانی توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خانە زۆمبییەکان هۆکاری ئەوەن، بۆیە لەناوبردنیان یاخود کەمکردنەوەی کاریگەرییەکەی دەتوانێت چارەسەربێت لە دەربازبوون لەو حاڵەتانە.

توێژینەوەکە لەسەر 140 هەزار خانەی زۆمبی کراوە کە لە 76 مێشکی جیاواز وەرگیراوە لەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە و پێشتر تووشبووی بیرچوونەوە بوون.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو چارەسەرانەی کە لە دروستکردنیاندا پشت بەو خانانە دەبەستن دەتوانن کاریگەرییەکەی کەمبکەنەوە و ڕێگریبکەن لە بەرەوپێشچوونی نیشانەکانی بیرچوونەوە.

بابەتی پێشتر

كەجەكە: حکومەتی هەرێم ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت

بابەتی دواتر

سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خۆراکانەی واتلێدەکەن دڵخۆشبیت

توێژینەوە زانستییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراک و تەندروستیی دەروونی، هەندێک خۆراکیان دەستنیشانکردووە کە “هۆرمۆنی بەختەوەری” زیاددەکەن کە لەڕووی زانستییەوە…
Total
0
Share