گرنگی وەرزشكردن لە مانگی رەمەزاندا چییە؟

پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەرییە گشتییەكان گرنگی وەرزشكردن لە مانگی رەمەزان رووندەكاتەوە.

د.سەلیم سەعید زەنگەنە راوێژكاری نەشتەرگەرییە گشتییەكان رایگەیاند، نەبوونی جووڵە و وەرزش نەكردنی تاك بڕیاردانە بۆ بەرەو مەرگێگی لەسەرخۆ و لە مانگی رەمەزانیشدا وەرزشكردن كۆمەڵێك سوودی تایبەت بەخۆی هەیە.

وتیشی، “وەرزشكردن پێویستییەكی سەرەكییە و نابێت هیچ كەسێك بە هۆی مانگی رەمەزانەوە دەستی لێهەڵبگرێت و بەڵكو لەم مانگەدا بەهۆی بەرۆژووبوونەوە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی وەرزشكردن زیاتر دەبن، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندرووستی كەس و رێنماییە تەنروستییەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە شەواندا و لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا رۆشتن یەكێكە لە وەرزشە زۆر گرنگەكان، بەڵام بەهۆی نەخواردنی سەرچاوەكانی وزە، ئاو و ڤایتامینەكانەوە، ئەنجامدانی وەرزش بەمانگی رەمەزان و لەمیانەی بەڕۆژووبووندا كارێكی مەترسیدارەچونكە جەستە بەتەواوەتی شەكەت دەبێت و پەستانی سەر گورچیلەكان چەند هیندە دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکات لەبەرامبەر ئەرکەکانیان. لە نووسراوێکدا کە دکتۆر سەباح هەورامی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکانی دەم و ددان نیوەی مرۆڤایەتییان گیرۆدە کردووە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکە دەریدەخات نیوەی دانیشتووانی جیهان تووشی نەخۆشییەکانی دەم و ددان بوون، لەوانەش خراپبوونی…
Total
0
Share