بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی خزمەتكردنی هەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆی دەزانێت و ئامادەی هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكن.

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسوکار و ئازیزانەمان دەکەین، کە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو، کە ھەولێری گرتۆتەوە، گیانیان لەدەستدا، لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.

غەمباریشین بەھۆی ئەم کارەساتە سروشتییەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیشتووە، وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.

خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەسوکارەکانمان لەم ڕۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ – دەباشان

بابەتی پێشتر

ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا دەربڕی

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: لیژنە تایبەتمەندەکان ڕادەسپێرین بەدواداچوون بۆ ئەم حاڵەتە چەند بارەیە بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
Total
0
Share