بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە پیرمام بووە بە 83 ملم و لە شاری هەولێریش 59 ملم باران باریووە.
بەپێی ئەو ئامارەی کەشناسی ڕایگەیاندووە، “لە ناحیەی شەمامکی نزیک هەولێر 77 ملم باران باریووە و شەپۆلەکە زیاتر پارێزگای هەولێری گرتووەتەوە”.
لە ئامارەکەدا دەردەکەوێت لە پارێزگای سلێمانی بڕێکی کەم بارانباریووە و لە شاری سلێمانی تەنها 1,8ملم باران باریووە و ڕێژەکە لە هەڵەبجە سفرە.