فاروق میرزا بەر لە كوشتنی زمانی بڕدراوە و كچە تەمەن شەش ساڵانەكەشی دەستدرێژی كراوەتە سەری

پزیشكیی دادی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە تەرمی ئاخینك فاروقی تەمەن شەش ساڵدا دەركەوتووە بكوژەكە ئەشكەنجەی داوە و دەستدرێژی كراوەتە سەر ئەو كچە و دواتر كوژراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك گواستیەوە، فاروق میرزا بەر لە كوشتنی بە گوللەی دەمانچە زمانیشی بڕدراوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، دوای تەواوبوونی پشكنینی تەرمی ئاخینك، تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكارەكەیان بكرێـتەوە.

دوای بێسەروشوێنبوونی فاروق میرزا و كچە تەمەن شەش ساڵانەكەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بكوژی فاروق میرزا و كچەكەی دەستگیركرا و تۆمەتبارەكە دانیناوە بە تاوانەكەیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share