بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه زیاتر له شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لەدرێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانیان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەكە، هێزەكانیان لە چالاكییەکدا دوای چاودێری و وەرگرتنی زانیاریی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ بەهاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە شەش كیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)ی پێبووه.
ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.