سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانيا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌بێ چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌گه‌ری هێرشی ڕوسیا بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ى، سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا، له لوتكه‌ى هاوبه‌شی ئه‌وروپا-خۆرهه‌ڵات كه له برۆكسل به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ی دانوستاندنه له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا پوتین نایه‌وێت بێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “به‌لای ئێمه‌وه گرنگه سزاكان پێش پێكدادان بسه‌پێندرێن، نه‌ك دوای دروستبوونی پێكدادان، چونكه ئه‌گه‌ر سزاكان دوای دروستبوونی پێكدادان بسه‌پێندرێن ئه‌وا بێ‌مانا ده‌بن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا ده‌شڵێت، جه‌نگێكیان له‌گه‌ڵ ڕوسیا هه‌یه كه هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامه.
پێشیوایه “ئه‌گه‌ر سزاكان پێش ده‌ستپێكی پێكدادانه‌كان بسه‌پێندرێن، ده‌بێته میكانیزمێك بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان.”