ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،‎ لەدرێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانیان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سنوورەكە، هێزەكانیان لە چالاكییەکدا دوای چاودێری و وەرگرتنی زانیاریی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، بنكەی ئاسایشی هەڵشۆ بەهاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ‌ و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە شەش كیلۆ و 200 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)ی پێبووه‌.

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و كارتێكەرە ئەقڵییەكان ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینیی سلێمانی: زانیارییەكانی هێڤیدار رەتدەكەینەوە و هیچ راپۆڕتێكیشمان پێینەداوە

سەرۆكی فەرمانگەی وردبینی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم زانیارییەكانی هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارەكەی پارتی رەتدەكەینەوە. نزار محەمەد ئەمین سەرۆكی فەرمانگەی…
زیاتر ببینە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ قۆناغێکی راگوزەرە

نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە…
Total
0
Share