جەمال کۆچەر: حکومەت دەتوانێت پەنا بۆ قەرزکردن ببات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەدات، مووچەی مووچەخۆران پارێزراوە و گەرەنتیی بەردەوامی خەرجکردنی هەیە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، مووچە لە هەر بارودۆخێکدا بێت، پارێزراوە و ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە نابێتەوە، حکومەت توانای هەیە بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچە.

وتیشی، حکومەت دەتوانێت پەنا بۆ قەرزکردن ببات، ئەم بژاردەیە لە ڕابردوودا پەیڕەوکراوە، ئێستاش بەردەستە و دەتوانرێت پەیڕەوبکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر حکومەت پێک نەهێندرێت، ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت پەنا دەبەنە بەر بژاردەی پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ قەرزکردن، تاکە چارەسەری بەردەستیش لەئێستادا، بریتییە لە قەرزکردن لە بانکە ناوخۆییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نوێی نەوتی ئێران: پلانمان هەیە بۆ گەشەپێدانی پێگەی وڵاتەکەمان لە ڕێکخراوی ئۆپیک

جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ گەشەپێدانی پێگەی ئێران لە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک”،…
Total
0
Share