زانایانی ئەڵمانی لەهەوڵی دروستكردنی دەرمانێكدان بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە كۆرۆنا

ئومێدێكی گەورە هەیە بە نزیكبوونەوەی لەناوبردنی تەواوەتیی كۆرۆنا

توێژەران پێشبڕكێ لەگەڵ كات دەكەن بۆ دۆزینەوەی دەرمانێكی سەركەوتووی دژ بە ڤایرۆسی كۆڤید-19 و گۆڕاوەكانی. تیمێكی توێژینەوە لە میونخی ئەڵمانیا توانییان ماددەیەك ئاشكرابكەن كە ڕێگری لە تووشبوون بە پەتاكە دەكات، زانایان ستراتیجێكی نوێیان بەكارهێناوە.

ئومێدێكی گەورە هەیە بە نزیكبوونەوەی لەناوبردنی تەواوەتیی كۆرۆنا، ئەگەر دەرمانێكی پزیشكی كە توێژەرانی ئەڵمانی كار لەسەر پەرەپێدانی دەكەن، تاقیكردنەوەی لەسەر نەخۆش هەمان كاریگەری بسەلمێنێت كە تاقیكردنەوەكانی تاقیگە پێیگەیشتوون.

دەرمانە نوێیەكە كە تیمێكی زانستی لە میونخ پەرەیانپێداوە و كار لەسەر (پرۆتین سپایك)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، تاقیكردنەوەكانی لەسەر نەخۆش لە ساڵی 2022 دەستپێدەكات.

تیمی توێژینەوەكە، كە لە توێژەرانی ژمارەیەك زانكۆ و ناوەندی توێژینەوەی میونخ پێكدێن، ستراتیجێكی نوێیان بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانەكە گرتووەتەبەر، لەجیانی بەرهەمهێنانی دژە تەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە پاش تووشبوون، پرۆتینێكیان پەرەپێداوە لەناو خانەدا ڕێگریدەكات لە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و گۆڕاوەكانی، وەك ئەوەی پرۆفیسۆر ئەولریكە پرۆتسر، بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستی ڤایرۆسەكان لە زانكۆی تەكنیكی میونخ دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

ژمارەی بێهاوتای كەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

پارێزەرەكەی "بكوژ"ی هاشمی: بە زەبری ئەشكەنجەدان ناچار بە دانپێدانان كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share