یانەکانی ئینگلتەرا هەمان بڕیاری یانەی بایرن میونشن دەدەن

یانەکانی خوولی نایابی ئینگلیزی بیر لە جێبەجێکردنی هەمان ئەو بڕیارانە دەکەنەوە، کە پێشتر یانەی بایرن میونشن بەسەر یاریزانەکانیدا سەپاندوویەتی.

ماڵپەڕی “تریبونا” ئاشکرایکردووە، مەترسیی “کۆڤید 19” و لە ئێستاشدا “ئۆمیکرۆن” لەسەر یاریزانان و یانەکانی ئینگلتەرا زیادیکردووەتەوە، هەر بەوهۆیەشەوە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان مانچستەر یونایتد و برێنتفۆرد، هەروەها تۆتنهام بەرامبەر برایتۆن بەهۆی تووشبوونی یاریزانان و ستافی ڕاهێنان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخران، مەترسییەکانیش تاوەکو دێت زیاتردەبن.

یانەکانی ئینگلتەرا تاوتوێی جێبەجێکردنی هەمان بڕیارەکانی یانەی بایرن میونشن دەکەن، کە ئەویش خۆی لە کەمکردنەوەی مووچەی ئەو یاریزانانەدا دەبینێتەوە کە ڤاکسینیان نەکردووە، یاخود پێنەدانی مووچەی ئەو یاریزانانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن و کەرەنتین دەکرێن.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزان لە خوولی ئینگلتەرا هەبووە سێ جار کەرەنتینکراوە بە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەکۆتاییشدا گەڕاوەتەوە سەر یەکەی ڕاهێنانەکان، بەوەش مەترسی بۆسەر خودی خۆی و یاریزانە هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شکستی کامیرۆنەوە تاوتوێی دواخستنی جامی ئەفریقا دەکرێت

بابەتی دواتر

هەولێر.. تایبەت بە ئاهەنگەكانی شەوانە چەند بڕیارێك دەركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید کامافینگا کەلەپچە دەکات

ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانی کامافینگاوە کردووە بۆ ئەوەى گفتوگۆکانیان بۆ مانەوەى یاریزانە فەرەنسییەکە دەستپێبکەن. تیمی…
Total
0
Share