پاریس ئامادەیە.. ئەگەر مێسی بڕوات کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمان، هەموو هەوڵێک دەدەن گرێبەستی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین نوێبکەنەوە، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات ئامادەکارییان بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی گەورە کردووە.

ڕۆژنامەی “ناسیوناڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی پاریس سان جێرمان بە فەرمی لێپرسراوی کارەکانی لیۆ مێسی ئاگادارکردووەتەوە، داوایاشیان لێکردوون بێنە سەر مێزی گفتوگۆکردن و گرێبەستەکەیان نوێبکەنەوە، بەو مەرج و بەندانەی خۆیان لە دانوستاندنەکاندا جێگیری دەکەن.

گومان لە مانەوەی مێسی هەیە و لە ئەگەری شکستهێنان لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدا، بەرێوەبەرانی پاریس ئامادەکارییان کردووە بۆ کڕینی محەممەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە یانەی هیلالی سعوودی گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشی مێسی کردووە، ئەگەر هەیە پەیوەندی بەو یانە سعوودیەوە بکات.

بابەتی پێشتر

رەجەب تەیب ئەردۆگان: لە ماوەی ساڵێکدا بینا رووخاوەکان بونیاد دەنێینەوە

بابەتی دواتر

دانەغاز: لە 2022ـدا 64 ملیۆن دۆلارمان لە هەرێم وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share