گارسیا دەبێتە یەکەم بۆندی واژووکراوی بەرشلۆنە

لاپۆرتا یەکەم بۆندی هاوینە لەگەڵ ئیریک گارسیا واژوودەکات

بەرگریکاری لاوی یانەی مانچستەر سیتی، ئیریک گارسیا لە میرکاتۆی هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە دەکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەزاری سەرچاوەکانیەوە بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ئیرئک گارسیای بەرگریکاری هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە و لێپرسراوی کارەکانی ڕێککەوتنیان کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوانیان، یاریزانەکە لە هاوینی 2021وە بێبەرانبەر دەگەڕێتەوە و بۆ ماوەی پێنج وەرز درێسی ئازولگرانا دەپۆشێت، ئەوەش خەونی لاوە کەتەلۆنیەکە بووە لە هاوینی 2020وە تاوەکو ئەم ساتە.

سپۆرت ئاماژەی کردووە، گارسیا لە هاوینی 2020 داواکراوی ڕۆناڵد کومان بووە، بەڵام بەوپێیەی وەرزێک لە بۆندەکەیدا ماوە ئیدارەی سیتی داوای بڕی 20 ملیۆنیان کردووە، لە بەرانبەردا کەتەلۆنیەکان پێیان وابووە 20 ملیۆن بۆ لاوێکی بەهرەداری یانەکەیان کە هاوینی 2021 نرخی دەبێتە بێبەرانبەر زۆرە و ناکرێت پێشکەشبکرێت.

هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی سەنتەرێکی بەرگری لەم ئاستەدا ناوەستێت، بەڵکو گواستنەوەی گارسیا دەرگای ڕۆیشتن بە ڕووی یەکێک لە سەنتەرە بەرگریەکانی ئێستای یانەکەدا دەکاتەوە، نزیکترینیشیان ساموێل ئومتیتی فەرەنسییە.

ئیریک گارسیا، بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی

وەرزی ڕابردوو بەهۆی پێکانی پیکێ و دابەزینی ئاستی لانگلێت و ئومتیتی، کومان ناچاربوو پشت بە ڕۆناڵد ئاراوخۆ و مینگوێزا ببەستێت و دووانەی ناوبراو ئاستێکی ناوازەیان پێشکەشکرد.

لە ئێستادا خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێ کڕینی سەنتەرێکی بەرگری و بەتایبەت ئیریک گارسیا بە پێداویستی لە قەڵەمدەدات و پێی وایە دەبێت گرێبەستەکە وەک یەکەمین گواستنەوەکانی هاوینی 2021 جێبەجێبکرێت.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ڤایناڵدوم دەڕوات.. لە لیڤەرپوڵ کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی دوو یاریزانی نوێی دەوێت

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە، ڕازیە لەو بازاڕی گواستنەوەیەی ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ئەنجامی داوە، بەڵام هێشتا پێویستی…
Total
0
Share