ستیفان کوری ڕیکۆردی مێژوویی ڕای ئالنی شکاند

بە تۆمارکردنی پێنج هەڵدانی سێ خاڵی، ئەستێرەی باسکەی ئەمریکا و تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز ڕیکۆردی مێژوویی ڕای ئالنی ئەفسانەی شکاند.

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) بە ئەنجامی (105-96) بردنەوەی بەرامبەر نیویۆرک نیکس تۆمارکرد، لەو یارییەشدا ستیفان کوری ئەستێرەی ئەستێرەکانی ئەمریکا و واریەز توانی پێنج هەڵدانی سێ خاڵی تۆماربکات.

لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “بونیادنانی ژمارەکان بۆ گەیشتن بەو ڕیکۆردە ناوازە بوو، کەشێکی نایاب بوو، سوپاسی هاندەرانی مادیسۆن سکوێر دەکەم کە ساتێکی ناوازەیان خوڵقاند، منیان خستە ساتێکی ناوازەوە بەتایبەت ئەوکاتەی لە باڵی یاریگاوە دوایین تۆپم ئاراستەکرد”.

بە تۆمارکردنی پێنج هەڵدانی سیانی، کوری ڕیکۆردی ڕای ئالنی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکای تێپەڕاند، کە لە پێشوودا توانیوبووی 2974 خاڵ بەو چەشنە تۆماربکات، تەنانەت کوری پێویستی بە تۆماری دوو هەڵدانی سیانیی دیکە بوو، بەڵام پێنجی تۆمارکرد، هێشتا تەمەنی ڕێگەی پێدەدات زیاتر لە بوارەکەدا بەردەوامبێت و خاڵ تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

یوڤی بە مەرجی ئاڵوگۆڕ ئارسەر دەدات بە بایرن

بابەتی دواتر

بەهۆی شکستی کامیرۆنەوە تاوتوێی دواخستنی جامی ئەفریقا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانی هازارد قورس نییە

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پێكانەكەی هاری ماگوایەر قورس نییە و دەتوانێت لە یاریی داهاتوودا ئامادە بێت.…
Total
0
Share