قەتەرییەکان “ڤیتۆ”ی کانتۆنا دەکەن

ئەگەر سەرمایەدارانی قەتەر سەرکەوتووبن لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاستەوخۆ ئێریک کانتۆنا دووردەخەنەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بانکی ئیسلامیی قەتەر نزیکە لە کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی مانچستەر یونایتدەوە، ئەگەر ئەو هەنگاوەش بەسەرکەوتوویی بنێن، ڕاستەوخۆ ئێریک کانتۆنای ئەفسانەی فەرەنسی لە پۆستی “نێردەی مان یونایتد” دووردەخەنەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، کانتۆنا سەبارەت بە سازکردنی مۆندیالی قەتەر هەڵوێستی نەرێنی بووە، چەندینجار لە میدیاکانەوە ڕەخنەی گرتووە و کاربەدەستانی ئەو وڵاتەی بە (بکوژی کرێکاران) وەسفکردووە.

لە ئێستادا قەتەرییەکان بیر لەوە دەکەنەوە، لە ئەگەری کڕینی یانە سوورە زەبەلاحەکەدا چەندین ئەفسانەی ئەو یانەیە بگەڕێننەوە بۆ سەر کار و لە هەمان کاتدا مافی “ڤیتۆ” بەرامبەر کانتۆنا بەکاربهێنن، بە بیانیووی ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی نوێی یانەکەدا ناگونجێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی راپەڕین وردەکاریی رووداوی خنکاندنی ئاسیا ئەشرەف ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

10 خواردنی تایبەت بۆ بەرگریی جەستە لەبەرامبەر شێرپەنجەی مەمک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share