كەشناسی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی سەقامگیر دەبێت و بەپێی پێشبینییەكانیش لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.

دەشڵێت، سبەینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و، ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە لە کاتەکانی بەیانیی زوودا و، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

هەر بەپێی پێشبینییەكان پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكان بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 17 پلەی سیلیزی، سلێمانی 16، دهۆک 16، کەرکوک 18، هەڵەبجە 17، زاخۆ 17، سۆران 16 و حاجی ئۆمەران 9 و گەرمیان 21 پلە).

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی عێراقیش لە رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند رۆژێك دەخایەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی…
Total
0
Share