قائیمقامییەتی قەزای کەلار ژمارەیەک بڕیاری بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی دا، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاگرتنی مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک و پێداچوونەوەیە بەو مۆڵەتانەشی تائێستا دراون.
بڕیارەکانی قائیمقامییەتی کەلار و لیژنەی ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی و شەقامەکان ئەمانەن:-
1- پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ناوشاری کەلار.
2- ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک.
3- پێداچوونەوە بەو مۆڵەتانەی دراون بە تەکسییە گەڕۆکەکان، ڕێگریکردن لە کارکردنی فەرمانبەران، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە.
4- دانانی تاسە بە لیژنە دەبێت، پێویستە بەپێی پێویست و لە شوێنی گونجاودا دابنرێت.
5- هەماهەنگیی شارەوانیی کەلار لەگەڵ بەشی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای کەلار، لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە ناوشاری کەلار.
6- دابینکردنی هێڵی مینی پاس بۆ دانیشتووانی پڕۆژەی لانە ستی.
7- نەهێشنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناوشار و ناردنیان بۆ گەراجەکان.